ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ، هۆشداری توند بە تاران دەدات  کە ئەگەر ڕەفتاری خۆیان چاک نەکەن، دووبارە هێرش دەکرێتە سەریان زۆر توندتر لە جاران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران گرنگییەکی ستراتیژیی یەکجار گەورەی هەیە، چونکە ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە مسۆگەر دەکات.”

ترەمپ, ئاماژەی بەوەش کرد: “ڕاگەیاندنی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، هاوكات بەشدار بووە لە بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی بازاڕ و پاشەکشەی نرخی سوتەمەنی.”

سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندیشی بە تاران دا و گوتی: “ئەگەر ئێرانییەکان ڕەفتاری خۆیان چاک نەکەن، ئەوا دوبارە بۆمب بەسەر سەریاندا دەبارێنینەوە.”

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر، ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری، ڕێککەوتنێکی ئەلیکترۆنییان لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران واژۆ کرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغێک کە 60 ڕۆژ دەخایەنێت لە گفتوگۆکان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.