تەندروستیی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بە مەبەستی تووشنەبوونیان بە کرمی جگەر دوورکەونەوە لە خواردنی سەوزەی ‘کوزەڵە’.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: “بەهۆی خوارنی سەوزەی ‘کوزەڵە’، تووشبوون بە کرمی جگەر بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە و زۆرترین تووشبووەکانیش لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرینن.”
لە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانی هاتووە؛ بەم دواییە نزیکەی 90 حاڵەتی تووشبوون بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین بووە .”
بەڕێوەبەڕایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ” لەئیستادا حاڵەتەكانی كرمی جگەر لەناو هاووڵاتییان زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە.”