بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم ڕایگەیاند: سێ ملیۆن و 69 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە و تا ئێستا 150 هەزار کارت دابەشکراوە بەسەر دەنگدەراندا.

نەبەرد عومەر ئەوەشی ڕاگەیاند: 35 هەزار کەس ناویان گەڕاوەتەوە بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان.

دەربارەی ڕۆژانی پشوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم دەڵێت، بە مەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان، لە عێراق لە 5 تاوەکو 13 مانگی 11 پشووی فەرمی دەبێت، بۆ هەرێمیش لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لێدەدرێت.

بڕیارە 11ی 11ی 2025 هەڵبژاردنی داهتووی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و لە ئێستادا پارتە سیاسییەکان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.

هاوبەشی کردن

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە. ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە...

جگەرەکێشان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق قەدەغەکرا 

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، جگەرەکێشانی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلییەکان قەدەغەکرد و هەر کەسێکیش یاساکە پێشێل بکات سزا دەدرێت. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای...

وەزارەتی پەروەردەی عێراق 42 ملیار دینار بە مۆز و ئاو و بسکیت دەدات

بۆ کڕینی ئاو، مۆز و بسکیت وەزارەتی پەروەردەی عێراق گرێبەستێکی 42 ملیار دیناری واژۆ کردووە و پەرلەمانتارێکیش بە گەندەڵی هەژماری دەکات. پەرلەمانتارێکی عێراق بە ناوی ئه‌میر مه‌عمووری...

گەنجێک بووە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن 

گەنجێکی پارێزگای دهۆک لەکاتی بەرزکردنەوە و گواستنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە و دوای چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات. ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک پێش...

یاریگا نێت: بەزووترین کات دەگەڕێینەوە 

پەیجی یاریگا نێت داخرا و بەڕێوەبەرەکەی بە داڵ میدیا ڕاگەیاند؛ بەزووترین کات دەگەڕێینەوە خزمەت وەرزش و وەرزش دۆستانی کوردستان. دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 2025-10-08 پەیجی یاریگا نێت...

فرۆشتنی ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان لە قوتابخانەکان قەدەغەکرا

قایمقامیەتی ڕانیە لیستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی بڵاوکردەوە کە ڕێگەپێنەدراون بۆ فرۆشتنیان لە فرۆشگاکانی قوتابخانەکان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لیستێکی...

هەواڵی ناوخۆ