تا ئێستا 837 کاندید لە هەڵبژاردنی عێراق دوورخراونەتەوە 

کۆمسیۆنی عێراق لیستێکی کاندیدیە دوورخراوەکانی بڵاوکردۆتەوە و 90 کاندید تۆماری تاوانیان هەبووە و 11 کاندیدی دیکەش بڕوانامەیان ساختە بووە، 5 کاندیدیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەی ئەو كاندیدانەی ئاشكرا كرد، كە تا ڕێکەوتی ‏2025‏-10‏-19 لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دووخراونەتەوە. 

بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆن تۆ ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 19ی ئۆکتۆبەر، بە كۆی گشتی 837 كاندید بە هۆکاری جیاواز دوورخراونەتەوە. 

ژمارە و هۆکاری ئەو کاندیدانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دووخراونەتەوە:

183 كاندید لەلایەن حزب و هاوپەیمانییەكانەوە دووخراونەوە

130 هۆكاری دیكە

 293 لێپرسینەوە و دادپەروەری

90 هەبوونی تۆماری تاوان و بڕیاری دادگا

96 كاندید بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی کاندیدکردن

20 كاندید لەلایەن دەستەی دەستپاكی دووخرانەوە

11 كاندید بەڵگەنامەی خوێندنیان تەزویر كردووە

3 كاندید خۆیان پاشەكشەیان كردووە

5 كاندید گیانیان لەدەستداوە

6 كاندید كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بوون

بڕیارە لە ‏2025‏-11‏-11 هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و دوو رۆژ پێش ئەوەش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.