بەهۆی نەخۆشی و نەبوونی خۆراک ئەمڕۆ منداڵێکی کۆچبەری کورد لە شاری کۆبانێ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026 میدیا فەرمییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، کە منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ لە کۆبانێ گیانی لەدەستدا. منداڵەکە ناوی ‘خەلیل موسلیم’ بوو و پێشتر خێزانەکە لە شاری ‘ڕەقە’ەوە کۆچیان کردۆتە کۆبانێ و ئێستا لەوێ نیشتەجێن.
میدیاکانی ڕۆژئاوا ئاشکرای دەکەن: خەلیلی تەمەن هەشت مانگە بەهۆی خواردنی ناتەندروست، ئاوی پیس و نەبوونی پێداویستیی تەندروستی گیانی لەدەستداوە.
ماوەی 24 ڕۆژە گەمارۆی توندی مرۆیی لەسەر شاری کۆبانێ سەپێندراوە و ئەم ڕووداوە نەبوونی خزمەتگوزاریی و پێداویستییە تەندروستییەکان لە شارەکە پیشان دەدات.