دۆناڵد ترەمپ هەرەشە لە 7 وڵات و هەرێمێک دەکات؛ ئێران و سووریاش بەشێکن 

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەرەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکردۆتەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت، هەر یەک لە وڵاتانی، کەنەدا، مەکسیکۆ، کوبا، کۆڵۆمبیا، ئێران، نەیجیریا و سووریا لەگەڵ هەرێمی گریلاند لە ژێر هەرەشەی ترەمپ دان.

ڕۆژی چوارشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2025 ماڵپەڕی ئەمریکی ئەکسیۆس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ دۆناڵد ترەمپ بە هەرەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر وڵاتان، جیهانی خستۆتە ئامادەباشییەوە و لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەشیدا هەرەشەی لە گریلاند، کەنەدا  و سووریا کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکا دەستگیرکران و دوای ئەم ڕووداوەش ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد؛ چەند وڵاتێکی ئەمریکای لاتینی داهاتوویەکی هاوشێوەی ڤەنزوێلایان هەیە.

سیپی ئانا کێڵی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەربارەی ئەم پرسە بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاند؛ حەزی سەرۆک ترەمپ هەمیشە دیبلۆماسییە، سەرۆک ترەمپ بژاردەی جۆراوجۆری لەبەردەست دایە و ئامانجی ئەوەیە جیهان سەلامەتتر بکات. 

ئەکسیۆس لە ڕاپۆرتەکەیدا یەک بە یەک باس لە هەرەشەکانی ترەمپ دەکات بۆ سەر وڵات و ناوچەکاندا:

بەگوێرەی ئەکسیۆس ترەمپ دوای ڕووداوەکەی ڤەنزوێلا، چاوێکی زۆری لەسەر گریلاند هەیە و هەر دوای ڕووداوەکە بە “ڕۆژنامەی ئەتلانتیک”ی ڕاگەیاند؛ “زۆر پێویستمان بە گریلاند هەیە و ئێمە پێویستمان پێیەتی بۆ بەرگری.” ئەکسیۆس ئەوەش دووپات دەکاتەوە کە ئیدارەی ترەمپ بۆ مەبەستی بەرگری ستراتیژی خۆی چاوی لەسەر ناوچە خۆبەڕێوەبەرکانە.

ئەمەش ناتۆی خستۆتە ئامادەباشییەوە، چونکە “گریلاند” هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری سەر بە دانیمارکە و دانیمارکیش یەکێکە لە ئەندامانی ناتۆ.

ڕۆژێک پێش دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا، دۆناڵد ترەمپ هەرەشەیەکی ئاشکرای لە وڵاتی ئێران کرد و گوتی، “ئەمریکا ئامادەیە بۆ دەستێوەردان لە ئێران، بەهۆی کوشتنی خۆپیشاندەران.”

هاوکات ئەکسیۆس ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە سیناتۆری ئەمریکی “لیندسی گراهام” هۆشداری داوە بە “ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی”ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەر سەرکوتکاریی و کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران بەردەوام بێت دۆناڵد ترەمپ فەرمانی کوشتنی دەردەکات. 

چەند مانگێک پێش ئێستا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، کە کەنەدا دەبێت ببێتە 51مین ویلایەتی ئەمریکا، وە سەرۆکوەزیرانی کەنەداش ئەوەی ڕەتکردۆتەوە کە کەنەدا هیچ بەرژەوەندییەکی لەگەڵ ئەمریکادا نییە تا بچێتە پاڵی و ببێتە بەشێک لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ئەکسیۆس لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە وڵاتی سووریا کردووە کە لەژێر هەرەشەی ئەمریکادا هەیە و ئەو هێرشە ئاسمانییانەش بە نموونە دەهێنێتەوە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025 لەلایەن ئەمریکاوە کرایە سەر پێگەکانی داعش لە سووریا، دوای ئەوەی دوو سەربازی ئەمریکی کوژران.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس باس لە هەر یەک لە وڵاتانی نەجیریا، کۆڵۆمبیا، کوبا و پاناماش دەکات، کە لالەیەن ئەمریکا و بەتایبەت دۆناڵد ترەمپ چاویان لەسەرە و لەژێر هەرەشە دان دوای ڕووداوەکەی ڤەنزوێلا.

هاوبەشی کردن

39 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی شەمەندەفەر گیانیان لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە باشووری ئیسپانیا 39 کەس گیانیان لە دەست دا و 75 کەسی دیکەش برینداربوون. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی...

ترەمپ هەڕەشەی جدی لە ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات و دەڵێت: ئەگەر ڕژێمی ئێران بەردەوام بێت لەسەر کوشتن و لە سێدارەدانی خۆپیشاندەران، “کاردانەوەیەکی زۆر...

لە زانکۆیەکی ئەمریکی دەستڕێژی گوللە کرا و 11 کەس بوونە قوربانی

لە زانکۆی براونی ویلایەتی ڕۆد ئایلەند، بە هۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە دوو کەس کوژران و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.  ڕۆژی شەممە، 13ی کانوونی یەکەمی 2025, ڕووداوێکی...

ئاگر لە یانەیەکی شەوانە کەوتەوە و 25 کەس گیانیان لەدەستدا 

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانەی ویلایەتی گۆوای وڵاتی هیندستان بە لایەنی کەمەوە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و لە نێویشیاندا گەشتیار هەیە. ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2025 سەرۆکوەزیرانی ولایەتی...

ترەمپ: ئاگاداری هێرشەکەی سەر کۆرمۆرم 

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکی کورد، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ ئاگاداری سەر هێرشەکەی کۆرمۆرم و بۆ پێدانی سیستەمی دژە مووشەکیش سەیری دەکەینەوە.  ڕۆژی سێشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2025 لە یەکێک...

بەهۆی دروستبوونی لافاو زیاتر لە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەفتەی ڕابردووە، بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو بەرۆکی چەند وڵاتێکی گرتووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی فرانس 24 نزیکەی 1,012 هاووڵاتی لە وڵاتانی ئەندەنوسیا، سریلانکا و تایلەند گیانیان...

پاپای ڤاتیکان: فرەژنی جۆرێکە لە کۆیلایەتی

پرسی فرەژنی بۆتە بابەتی گەرمی نێو کاسۆلیکییەکان و پاپای ڤاتیکانیش دەڵێت؛ فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە. پاپای ڤاتیکان، رۆبێرت پرێڤۆست نووسراوێکی دەرکردووە بە ناوی لەم نووسراوەی...

گەنجێکی برادۆست بۆ پێدانی ژنی رووسی لە ئۆکراینا شەڕ دەکات

دوای ئەوەی چوار مانگ گەنجێکی دەڤەری برادۆست بێسەروشوێن دەبێت، براکەی چارەنووسی ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛ براکەمان بە پێدانی ژنی رووسی و شووقە و مووچەیەکی...

45 عومڕەکار لە نێو پاسێکدا سووتان و گیانیان لەدەستدا

پاسێکی عومڕەکاران وڵاتی هیندستان لە ڕێگای شاری مەککە بۆ مەدینە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گڕی گرت و دەرئەنجام 45 کەس گیانیان لەدەستدا و یەک کەسی دیکەش برینداربوو. ئەمڕۆ...

هەواڵی ناوخۆ