سەنگەر لە قوتابخانەیەکی ئێران گیرا و 69 قوتابی بوونە قوربانی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە؛ لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا قوتابخانەیەکی کچان لە باشووری ئێران کرایە ئامانج و ژمارەیەک قوتابی کوژران و برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026 محەمەد رادمهێر، قایمقامی شاری میناب لە پارێزگای هورمزگان ڕایگەیاند: “قوتابخانەی شەجرەی تەیبەی سەرەتایی کچان لە میناب لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.”

محەمەد رادمهێر گوتیشی: “لە ئەنجامی هێرشەکاندا 24 قوتابی کوژران و 45 قوتابیش برینداربوون.”

هاوکات میدیاکانی نزیک لە ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بەهۆی هێرشەکە تەواوی قوتابخانەکە خاپوور بووە و چەندین برینداریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.