ئەو دوو گەشتیارە فەرەنسییە ئازاد دەکرێن کە لە ئێران بە 63 ساڵ زیندانی سزادران

دوای نزیکەی سێ ساڵ زیندانیکردن و سەپاندنی سزای 63 ساڵ زیندانی بەسەر دوو گەشتیاری فەرەنسی لە وڵاتی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی، بڕیاری ئازادکردنیان درا.

ئیمانوێڵ ماکڕۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر یەک لە  جاک پاریس و سێسیل کۆهلەر، لە زیندانی ئێڤین ئازادکرد و دەیانگوازێتەوە بۆ باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران.

جاک پاریسی تەمەن 72 ساڵ مامۆستای خانەنشینکراو و سکرتێری گشتیی بەشی پەروەردەی سەندیکای کرێکارانی فەرەنسایە و سێسیل کۆهلەری تەمەن 41 ساڵ هاوسەری جاک پاریس و مامۆستا و ئەندامی هەمان سەندیکایە کە هەردووکیان هاووڵاتی فەرەنسین.

ئەم دوو هاووڵاتییە فەرەنسییە لە ساڵی 2022 وەکو گەشتیار ڕوو لە ئێران دەکەن، دوای ئەوە، ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیردەکرێن و لە ڕێکەوتی ‏2025‏-10‏-15 لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکە بە تۆمەتی سیخوڕی سزادران بە 63 ساڵ زیندانی.

هاوبەشی کردن

ڕەزا پەهلەوی دەسەڵاتی ئێران دەگرێتە دەست؟

داڵ میدیا - تایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران، ڕەزا پەهلەوی خۆی وەکو جێگرەوەی دەسەڵاتدارانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران پیشاندا و ترەمپیش لەبارەیەوە دەڵێت، “کەسێکی باشە، بەڵام...

ژنێکی کورد لە خۆپیشاندانەکانی تاران کوژرا 

لە خۆپیشاندانەکانی تاراندا، ژنە کوردێکی شاری مهاباد بە گوللەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا. ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2026 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛...

ئەمریکا: بەپەلە ئێران جێ بهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستەبەجێ ئێران بەجێبهێڵن و بەرەو ئەرمەنستان و تورکیا بڕۆن. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی...

لە خۆپیشاندانەکانی ئێران زیاتر لە 2000 هاووڵاتی کوژراون

ماڵپەڕێکی ئێرانی ئاشکرای دەکات، هێزە ئەمنییەکان تەقەی راستەوخۆ لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەن و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانوونی دووەمی...

لە خۆپیشاندانەکانی ئێران زیاتر لە 27 کەس کوژراون

ڕێکخراو هەنگاو ئاشکرای دەکات، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی پارێزگاکانی ئێران، زیاتر لە 1500 کەس دەستگیرکراون و لە نێویشیاندا 51 منداڵ هەیە. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2026 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی...

دوو پەرستار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

کچ و کوڕە پەرستارێکی نەخۆشخانەکانی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا و دەگوترێت بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەی پەرستارەکان بووە.  ڕۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 میلاد مروەتی...

بەفر ڕێگەی نێوان دوو شاری کوردستانی داخست

بەهۆی بەفر بارینی زۆر، ڕێگەی نێون شارەکانی پاوە و مەریوان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخرا. چەند ڕۆژێکە، شەپۆلێکی بەفر و باران بارین باشوور و ڕۆژهەڵاتی...

سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شارێکی کوردستان دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات و لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکە کۆببێتەوە. پەیوەندەییە گشتییەکانی شاری سنە ڕایگەیاند؛ ڕۆژی پێنجشەممە 6ی...

ئەندامێکی سوپای پاسداران ژنێک دەکوژێت چونکە ئاماددە نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات 

لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندامێکی سوپای پاسداران ژنێک بەناوی لەیلا عەلیڕەمایی دەکوژێت، دوای ئەوی ملکەچ نابێت واز لە هاوسەرەکەی بهێنێت و هاوسەرگیری لەگەڵ...

هەواڵی ناوخۆ