لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەنها لە ماوەی شەش مانگدا 300 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 7 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بێهتاش خانی ڕایگەیاند، لە 6 مانگی رابردوودا 300 کەس لەو پارێزگایە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان ئەوەشی ڕاگەیاند؛ لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، 243کەسیان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ رێگەی نێوان شار و گوندەکان بووە و 57 کەسی دیکەش لە ڕووداوی هاتووچۆی نێو شارەکان گیانیان لەدەست داوە.
بێهتاش خانی باس لەوەش دەکات کە لەو ماوەیەدا 7 هەزار و 217 کەسی دیکەش بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای کرماشان بریندار بوون، لە کاتێکدا پار لە هەمان ماوەدا شەش هەزار و 42 کەس بریندار ببوون.