کابینەی نۆیەم 564 پڕۆژەی جێبەجی کردووە

لەکابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی بە بەهای 24 ملیار دۆلاری لە بواری وەبەرهێناندا جێبەجێ كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی ئابی 2025 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە ماوەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، “لە تەواوی هەرێم 564 پرۆژە بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە سێكتەری وەبەرهێنان جێبەجێ كراون و ئەوەش هەموو كەرتەكانی ئەو بوارەی گرتووەتەوە”.

پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دابەش بوون:

پیشەسازی: 142 پڕۆژە، بە بەهای 3 ملیار و 649 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون.

بازرگانی: 142 پرۆژە، بە گوژمەی ملیارێك و 194 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون.

گەشتیاری: 78 پرۆژە، بە گوژمەی 7 ملیار و 559 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون.

نیشتەجێبوون: 60 پرۆژە، بە گوژمەی 4 ملیار و 868 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراون.

فێركردن: 49 پرۆژە، بە بەهای 417 ملیۆن دۆلار.

تەندروستی: 34 پرۆژە، بە بەهای 366 ملیۆن دۆلار.

كشتوكاڵ: 21 پرۆژە، بە بەهای 561 ملیۆن دۆلار.

وەرزشی: 14 پرۆژە بە گوژمەی 84 ملیۆن دۆلار.

هاوبەش و بیانی: 11 پرۆژە، بە گوژمەی 5 ملیار و 154 ملیۆن دۆلار.

خزمەتگوزاری: 8 پرۆژە، بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار.

هونەری: 3 پرۆژە، بە گوژمەی 76 ملیۆن دۆلار.

بانكەكان: 2 پرۆژە، بە گوژمەی 19 ملیۆن دۆلار.

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغێكی گرنگی لە گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە هەموو كەرتەكاندا بڕیوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.

هاوبەشی کردن

سبەی هەرێم داهات دەنێرێت و بەغداش مووچە

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دا و بڕیارە سبەیش وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ خەرجکردنی...

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی سلێمانی بکات و بەشداربێت لە کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی. ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئابی 2025 دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ...

خواردنگەیەک 35 هاووڵاتی ژەهراوی دەکات

ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی خواردنی خێرا لە یەکێک لە خواردنگە خێراکانی شاری دهۆک  ژەهراوی دەبن. ڕۆژی دووشەممە 25 ئابی 2025 مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند؛ “ ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی خواردنی ژەمی ئێوارە...

شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە 

بڕیارە لە نزیکترین کات شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت، ئۆجەلان پەیامەکانی دەربارەی چەکدانانی پەکەکە بۆ ڕای گشتی...

نێچیرڤان بارزانی: له‌ هه‌وڵ و كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين هه‌تا رزگاركردنى دوايين رفێنراوى ئێزدى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ “به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان، ته‌نيا به‌ سزادانى تاوانكاران و ئه‌نجامده‌رانى جينۆسايده‌كه‌ نابێت، به‌ڵكوو به ئاوڕلێدانه‌وه‌ و كاركردنى جددى بۆ ئێزدييان ده‌بێت كه‌ هه‌موو لايه‌ن و...

بەهۆی نەدانی باج داوای داخستنی چاڤی لاند دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا داوای داخستنی چاڤی لاند دەکات. لە نووسراوەکەدا کە دەست داڵ میدیا کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی...

یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ...

منداڵێکی حەوت ساڵان لەسەر بان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار, منداڵێک لەسەر بانی ماڵی خۆیان دەکەوێتە خوارەوە و پاشان گیان لەدەست دەدات. کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی...

لە چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی “کوردی بۆ کوردی” ساز دەکرێت 

بۆ مەبەستی خزمەتکردن و ئاشناکردنی گەنجان بە زمان و فەرهەنگی کوردی لە قەزای چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی ساز دەکرێت، منداڵان و گەنجان دەتوانن...

هەواڵی ناوخۆ