لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار، جارێکی دیکە نرخی ئەو میوانەی کە تازە کەوتوونەتە بازاڕەوە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بەتایبەتیش نرخی هەڵۆژە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026 نرخی یەک کیلۆ هەڵۆژە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 500 دۆلار. هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم جۆرە میوانە خواستێکی زۆریان لەسەرە و هێشتا کاتیان نەهاتووە.
کاسباکارێکی بازاڕ، ئاماژەی بەوەکرد، ئەم میوانە زۆربەیان هاوردەکراون و زۆربەیان بە زووی لە ناوچە گەرمەکان پێگەیشتوون، سەرەڕای گرانی نرخەکانیشیان هاووڵاتییان لە کڕینیان بەردەوامن.
هەڵۆژە تاکە میوە نییە کە لە بازاڕدا نرخی بەرزبووەتەوە نرخی ‘گێلاس’ی هاوردەکراوی تایلەندیش کیلۆی بە 50 هەزار دینار دەفرۆشرێت، ‘کەنگر’یش یەکێک لەو میوانەی لە ناوچە گەرمەکانی بەغدا دەهێندرێت، نرخی یەک کیلۆی گەیشتووەتە 20 هەزار دینار.