تەنها لە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون و نزیکەی 487 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەدا ڕوویانداوە.

بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمرۆ یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025 ڕایگەیاند؛ لە هەفتەی ڕابردوو 13 تاوەکو 19ی ئەیلولی 2025 نزیکەی 487 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس برینداربوون.

پارێزگاری سنە دەربارەی زۆری هۆکاری ڕووداوی هاتووچۆ لە سنە، ڕایگەیاند؛ هۆکارە دیارەکان بریتین لە، خێرایی زۆر، پشتگوێخستنی یاساکانی هاتووچۆ، ماندوێتیی شۆفێر و خەواڵوویی و نەبەستنی پشتێنەی سەلامەتی یان کڵاو بۆ ماتۆڕسوارەکان.

بابەک هودائی ئەوەشی ڕاگەیاند، ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەراورد بە ساڵی پار %11 زیادی کردووە. دادپزیشکی ئێرانیش جەخت لەو ئامارە دەکاتەوە و دەڵێت؛ لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

هاوبەشی کردن

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی دەستگیرکرا 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2025 پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند؛” لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک،...

مێرمنداڵێک بە چەقۆ مامۆستایەک بریندار دەکات

مامی قوتابییەکی یەکێک لە قوتابخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر مامۆستایەکی قوتابخانەکە و برینداری دەکات. ڕووداوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

ئاکار موحەممەد؛ دوور و نزیک پەیوەندیم بە کڕینەوەی موڵکەکانی چاڤیلاند نییە

دوێنێ، وێنە و ناوی هاووڵاتییەک بڵاوکرایەوە کە گوایە چاڤیلاندی کڕیوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو کەسە دەڵێت؛ گەر بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ناوم، ڕێکاری...

ئومێد خۆشناو: پێنج پارکی گەورە دروستدەکرێن

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ لە ناوەندی شاری هەولێر لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پێنج پارک بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ...

ئافرەتێک لەلایەن مێردی و برای مێردەکەیەوە دەکوژرێت

شەهلا کەریمیانی، خەڵکی مەهابادە و دوای 15ڕۆژ ونبوون تەرمەکەی دۆزرایەوە کە لەلایەن هاوژینەکەی و برای هاوژینەکەی کوژراوە. ڕۆژی شەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی لەسەر کوشتنی ئافرەتێکی...

نێچیرڤان بارزانی: هه‌مووان با ئازاد بن له‌ بانگه‌شه‌كردن، به‌ڵام نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك ڕق و كينه بڵاو بكاته‌وه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ ده‌ست پێ كردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت،” سبه‌ى كه‌ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵه‌، داوا له‌ هه‌موو...

حیزبی سۆسیالیست: گەر بچینە پەرلەمان بە کوردی قسەدەکەین

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت؛ گەر بەربژێرەکانمان بچنە پەرلەمانی عێراق دەبێت تەنها بە زمانی کوردی قسە بکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی...

ڕیتا وائل: ئاینی ئیسلامم هەڵبژاردووە بەوپەڕی باوەڕ و یەقینەوە

ڕیتا وائل کچی خانەوادەیەکی مەسیحی شاری کەرکووکە، دوای هەشت مانگ مسوڵمانبوون، دوو ڕۆژ لەمەوبەر چیڕۆکی گۆڕینی ئاینی خۆی لە مەسیحی بۆ ئیسلام بڵاوکردەوە. دوو ڕۆژ لەمەوبەر...

هەواڵی ناوخۆ