لە ڕووداوێکی هاتووچۆ 50 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری “کالیفۆڕنیا” بەهۆی تەمێکی زۆرەوە بە لایەنی کەمەوە 50 ئۆتۆمبێل پێکیاندا و ژمارەیەک لە شۆفێر و سەرنشینان برینداربوون.

ڕۆژی شەممە 31ی کانوونی دووەمی 2026, کاتژمێر 8:17 خولەکی بەیانی لە ڕێگەی خێرای کالیفۆڕنیا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی زۆر پێکیاندا. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەی “تولار” ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خێرای “99” ڕوویداوە کە لە هەردوو ئاراستەکەوە لە شەقامی “24” بۆ هێلی ناوچەی “کێرن” داخراوە.

پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند: ژمارەیەک کەس لەنێو شۆفێر و سەرنشینان برینداربوون و برینەکانیان لە جۆری و سوک و مامناوەندە.

لە لایەکی دیکەوە ئەفسەری ڕێگەی کالیفۆرنیا “ئادریان گۆنزالێس” بە کەناڵی ئەی بی سی ڕاگەیاند: داوا لە شۆفێران دەکەین لە کاتی تەمدا پشت بە گڵۆپی ئۆتۆماتیکی نەبەستن، پۆلیس ئامۆژگاری شۆفێران دەکات خێراییان هێواش بکەنەوە و ئاگاداربن، بەتایبەتی لە بارودۆخی کەمی بینین یان قەرەباڵغیدا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، هێشتا ڕوون نییە کە هیچ حالەتێکی گیانلەدەستدان بوونی هەبووبێت لەو ڕووداوەدا.