بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 50 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵی بازرگانی”گول پلازا” لە شاری بەندەری کەراچی لە باشووری پاکستان نزیکەی 50 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن.

ڕووداوەکە چۆن ڕوویدا؟

ڕۆژی شەممە 17ی کانوونی دووەمی 2026 خەڵکی مەبەستی کرینی جل و بەرگ سەردانی مۆڵی بازرگانی [گول پلازا] دەکەن، لە ناکاو ئاگرێک لە نهۆمی خوارەوەی مۆڵەکە دەکەوێتەوە. ئاگرەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و زیانێکی زۆری بە مۆڵەکە گەیاندووەو زیاتر لە 1200 دوکانی جلوبەرگ و پێداویستی ناوماڵ بە تەواوی سووتاون.

بەرپرسانی شارەکە ڕایانگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە 50 کەس. وە هۆشداری دەدەن ئەگەر هەیە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زۆر لەو ڕێژەیە زیاتربێت، سەبارەت بە بریندارانیش بەرپرسان دەڵێن، تا ئێستا ئامارێکی فەرمیمان بە دەست نەگەیشتووە.

بەگشتی خەڵکی لە ناوخۆی پاکستان نیگەرانن بۆ ئەو ڕووداوەی ڕوویداوە و دەڵێن: ئێمە زۆر نیگەرانین لەو ڕووداوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە زۆر بە سستی و بێباکانە کاردەکەن. هۆکارێکی تریش کە نارەزایی خەڵکی لێکەوتووەتەوە ئەوەیە کە هيچ ڕێگایەکی دەرچوون لە مۆڵەکە بۆ خەڵک نەبووە تا بە ئاسانی بتوانن ڕزگاریان بێت.

حکومەتی پاکستان لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت: تاوەکو ئێستا نازانین هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چیە، بەڵام هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت بەتوندی سزا دەدرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

هاوبەشی کردن

ترەمپ هەڕەشەی جدی لە ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات و دەڵێت: ئەگەر ڕژێمی ئێران بەردەوام بێت لەسەر کوشتن و لە سێدارەدانی خۆپیشاندەران، “کاردانەوەیەکی زۆر...

دۆناڵد ترەمپ هەرەشە لە 7 وڵات و هەرێمێک دەکات؛ ئێران و سووریاش بەشێکن 

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەرەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکردۆتەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت، هەر یەک لە وڵاتانی، کەنەدا، مەکسیکۆ، کوبا، کۆڵۆمبیا،...

لە زانکۆیەکی ئەمریکی دەستڕێژی گوللە کرا و 11 کەس بوونە قوربانی

لە زانکۆی براونی ویلایەتی ڕۆد ئایلەند، بە هۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە دوو کەس کوژران و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.  ڕۆژی شەممە، 13ی کانوونی یەکەمی 2025, ڕووداوێکی...

ئاگر لە یانەیەکی شەوانە کەوتەوە و 25 کەس گیانیان لەدەستدا 

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانەی ویلایەتی گۆوای وڵاتی هیندستان بە لایەنی کەمەوە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و لە نێویشیاندا گەشتیار هەیە. ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2025 سەرۆکوەزیرانی ولایەتی...

ترەمپ: ئاگاداری هێرشەکەی سەر کۆرمۆرم 

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکی کورد، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ ئاگاداری سەر هێرشەکەی کۆرمۆرم و بۆ پێدانی سیستەمی دژە مووشەکیش سەیری دەکەینەوە.  ڕۆژی سێشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2025 لە یەکێک...

بەهۆی دروستبوونی لافاو زیاتر لە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەفتەی ڕابردووە، بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو بەرۆکی چەند وڵاتێکی گرتووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی فرانس 24 نزیکەی 1,012 هاووڵاتی لە وڵاتانی ئەندەنوسیا، سریلانکا و تایلەند گیانیان...

پاپای ڤاتیکان: فرەژنی جۆرێکە لە کۆیلایەتی

پرسی فرەژنی بۆتە بابەتی گەرمی نێو کاسۆلیکییەکان و پاپای ڤاتیکانیش دەڵێت؛ فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە. پاپای ڤاتیکان، رۆبێرت پرێڤۆست نووسراوێکی دەرکردووە بە ناوی لەم نووسراوەی...

گەنجێکی برادۆست بۆ پێدانی ژنی رووسی لە ئۆکراینا شەڕ دەکات

دوای ئەوەی چوار مانگ گەنجێکی دەڤەری برادۆست بێسەروشوێن دەبێت، براکەی چارەنووسی ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛ براکەمان بە پێدانی ژنی رووسی و شووقە و مووچەیەکی...

45 عومڕەکار لە نێو پاسێکدا سووتان و گیانیان لەدەستدا

پاسێکی عومڕەکاران وڵاتی هیندستان لە ڕێگای شاری مەککە بۆ مەدینە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گڕی گرت و دەرئەنجام 45 کەس گیانیان لەدەستدا و یەک کەسی دیکەش برینداربوو. ئەمڕۆ...

هەواڵی ناوخۆ