زیاتر لە 465  هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من’’ەوە مووچە وەردەگرن

وەزارەتی دارایی دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی شەش زیاتر لە 465 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی کارتی بانکی و پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە مووچە وەردەگرن و ئێستا مووچەکانیان خراوەتە سەر هەژمارەکەیانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی ئەیلولی 2025 وەزارەتی داریی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ “ زیاتر لە 465،000 مووچەخۆری حکومی، مووچەی مانگی شەش بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.”

لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان هەر ئەمڕۆ، دوپات لەوە دەکاتەوە کە ئێستا مووچەی 465 هەزار مووچەخۆرەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکییان و دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

وەزارەتی داریی و ئابووری باس لەوە دەکات، ئەو ژمارە فەرمانبەرانەی بۆ ئەم مانگە مووچە لە ڕێگەی “هەژماری من” وەردەگرن بەم جۆرە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون: [هەولێر 262,050کەس] ، [سلێمانی 71,120کەس] و [دهۆک 132,500کەس] کە کۆی گشتی ئەو فەرمانبەرانە 465 هەزار و 670 کەسە.

لەلایەکی دیکەوە دارایی و ئابووری هەرێم ئەوەش ڕادەگەیەنێت؛ تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.”  لەگەڵ جێگیرکردنی زیاتر لە 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان و ڕۆژانە 24 کاتژمێر هاووڵاتییان دەتوانن پارەکانیان وەربگرن.

وەزارەتی داریی و ئابووری جەخت لەوەش دەکاتەوە؛ پڕۆژەی هەژماری من ئامانجیەتی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار بکات و مووچەکانیان پێبدات.

ڕۆژی دووشەممە 2025-09-01 وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند؛ یەک تریلیۆن و حەوت ملیار و 352 ملیۆن دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و دەتوانن لە ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەکانیان وەربگرن.

هاوبەشی کردن

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

سفرەکانی سەر دیناری عێراقی لادەبرێن 

جێگری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت؛ یەدەگی زێڕمان بەرزبۆتەوە بۆ 170 تۆن زێڕ و نیازی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقیمان هەیە. عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند؛...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە. ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە...

گەنجێک بووە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن 

گەنجێکی پارێزگای دهۆک لەکاتی بەرزکردنەوە و گواستنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە و دوای چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات. ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک پێش...

یاریگا نێت: بەزووترین کات دەگەڕێینەوە 

پەیجی یاریگا نێت داخرا و بەڕێوەبەرەکەی بە داڵ میدیا ڕاگەیاند؛ بەزووترین کات دەگەڕێینەوە خزمەت وەرزش و وەرزش دۆستانی کوردستان. دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 2025-10-08 پەیجی یاریگا نێت...

فرۆشتنی ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان لە قوتابخانەکان قەدەغەکرا

قایمقامیەتی ڕانیە لیستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی بڵاوکردەوە کە ڕێگەپێنەدراون بۆ فرۆشتنیان لە فرۆشگاکانی قوتابخانەکان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لیستێکی...

هەواڵی ناوخۆ