نرخی مسقاڵێک زێڕ بە 460 هەزار دینارە

عەیارێکی نوێی زێر کەوتە بازارەکان و نرخی مسقاڵێکی دابەزاندوە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر، بەشێوەیەک؛ نرخی یەک مسقاڵی بە 460 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئاداری 2026 شارەزایەکی بواری ئابووری ڕایگەیاند: “زێری عەیار 9 ئێستا لە بازاڕی زێڕینگران بەردەستە، بە نرخێکی زۆر هەرزانتر لە عەیارەکانی دیکەی زێڕ. وەک خۆی باسی دەکات خواستێکی زۆریشی لەسەرە.”

ئەو شارەزایەی ئابووری گوتیشی: “کڕیارێک ئەگەر بیەوێت زێری عەیار 21 بکڕێت، بۆ 20 مسقاڵ زێڕ دەبێت 21 ملیۆن و 500 هەزار دینار بدات. بەڵام ئەگەر 20 مسقاڵ لە زێڕی عەیار 9 بکڕێت ئەوا 9 ملیۆن و 900 هەزار دەدات.”

لە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە، سێ عەیاری جیاوازی مسقاڵی زێڕ لە لایەن سەندیکای زێڕینگرانەوە زیادکراون، ئەوانیش بریتین لە: عەیار 9، عەیار 12 و عەیار 14.

نرخی فەرمی زێڕیش لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و 125 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە ملیۆنێک و 74 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 921 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 14 بە 716 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 12 بە 614 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 9 بە 460 هەزار دینارە