دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند؛ 46 تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە کڕین و فرۆشتنیان بە کارتی دەنگدان کردووە.
ڕۆژی شەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە؛ “لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا توانیومانە 46 کەس بە تاوانی مامەڵەی نایاسایی بە کارتی دەنگدانەوە دەستگیر بکەین.”
ئەمەش لە کاتێکدایە، مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان قەدەغەیە و چەندین جار هۆشداری دەربارەی دراوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند، هەزار و 841 کارتی دەنگدانیان دەست بەسەرداگرتووە کە بۆ مەبەستی ساختەکردن ئاماددەکرابوون.
دەزگای ئاسایش ئەوەشی ئاشکراکرد، تۆمەتبارەکان لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و نەینەوا دەستگیر کراون و لە ئێستادا ڕێکاری یاسایی بۆیان گیراوەتەبەر.