وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی، کات و خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی 2025-2026ی بۆ قۆناغە جیاوازەکان بڵاوکردەوە.
ڕۆژی سێشەممە 7ی نیسانی 2026 وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: “تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان نزیکەی دوو هەفتە پێشدەخرێن، بەهۆی ناسەقامگیریی بارودۆخی ئەمنیی لە عێراق.”
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیارەکە خوێندنی عەرەبی و ئینگلیزی و ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە سیستەمی خوێندنی کوردی و تورکییان هەیە.”
وەزارەتەکە داواش لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و قوتابخانەکان دەکات؛ خوێندکاران ئاگادار بکەنەوە لە خشتە و وادە نوێیەکەی تاقیکردنەوەکان.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دوای ئەوە دێت کە ناوچەکە بە بارودۆخێکی سیاسی و ئەمنیی هەستیاردا تێدەپەڕێت.