داشکاندن لە قەرزی ئاو کۆتایی هات

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: داشکاندنی قەرزی ئاو بۆ هاووڵاتییان کۆتایی هات و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026 ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “داشکانی تایبەت بە بەستنی پێوەری ئاو کە بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام بوو، سەرەتای ئەم مانگە کۆتایی هات. لەو ماوەیەدا زیاتر لە 7500 کەس سوودمەند بوون و بە کۆی گشتی نزیکەی 14 ملیار دینار داشکان بۆ هاووڵاتییان کرا.”

ئاری ئەحمەد گوتیشی: “چیدیکە ماوەی ئەو داشکاندنە درێژ ناکرێتەوە، چونکە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا 4 جار درێژکراوەتەوە.”

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و دوو هەزار هاوبەشی ئاو لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.