بەگوێرەی زانیارییەکان؛ دوو کەس لەکەرکوک بەهەڵە کەسێکی تر دەکوژن و دواتر له لایهن هێزهكانی شارهكهوه دهستگیردهكرێن.
دوێنی شەممە 4ی نیسانی 2026 سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: دوای ئەوەی لەڕێگەی پشتێنەیی کەرکوک، دوو کەس بۆسە بۆ کەسێک دادەنێن بە ئامانجی کوشتنی، دواجار ئۆتۆمبێلێک كه هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ئهو كهسەیە کە دهیانهوێت بیكوژن، كاتێك دەگاتە شوێنی مەبەست یەکێک لەو دوو کەسە تەقەی لێ دەکات.
هەر بە گوێرەی سەرچاوەکان؛ دوای ئەوەی ئهو دوو كهسه کارەکەیان ئەنجامدەدەن، بۆیان دەردەکەوێت ئهو کەسەی تهقهیان لێكردووه هەمان ئەو کەسە نییە کە دووژمندارییان لەگەڵ هەیە و مەبەستیان کوشتنی بووە، بەڵکو تەنها ئۆتۆمبێلەکەی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ئەو کەسە بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی داڵ میدیا، بکوژەکان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی کەرکوکەوە دەستگیرکراون.