لە هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: “بەبۆنەی (جەژنی گەورە) سێ ڕۆژ بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان پشوو دەبێت.”

ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2026 فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: “بەبۆنەی (جەژنی گەورە) و بەپێی ڕۆژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە (5، 6، 7ی نیسانی 2026)، لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێمی کوردستان، بۆ مەسیحییەکان پشووی فەرمی دەبێت.”

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش کرد، “ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.”

جەژنی گەورە لای مەسیحییەکان بە ‘قیامە’ ناودەبرێت کە یادی هەستانەوەی ‌حەزرەتی عیسا مەسیحە، لەم ڕۆژەدا مەسیحییەکان دەچن بۆ کلێسا و پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن.