دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند؛ ئاماری کوژراوانی هێرشەکانی سەر بارەگای لیوای 53 لە شارۆچکەی تەلەعفەر، بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026 دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو بارەگایەکی لیوای 53 لە قەزای ‘تەلەعفەر’ی سەر بە پارێزگای نەینەوا دووجار بۆردمان کراوە، لە ئەنجامیشدا سێ ئەندامی حەشد کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.”
لە ڕاگەیەندراوەکەی حەشدی شەعبی هاتووە؛ “یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکە ‘یاسین سادقە’ کە فەرماندەی فەوجی مەغاویری لیوای 53 بووە.”
دوێنی چوارشەممە، بارەگای لیوای 53ی حەشدی شەعبی لە میحوەری ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، دوو هێرشی ئاسمانی کرایەسەر, یەکەمیان لە کاتژێر 17:50ی ئێوارە و دووەمیان لە کاتژێر 18:40 کرا.