فریاکەوتنی هەڵەبجە دەڵێت: “ڕۆژانه هاووڵاتییه‌كی یه‌كجار زۆر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه پزیشکان و کارمەندان لەبەر قەرەباڵغی نه‌توانن بە خێرایی کارەکانیان بۆ نەخۆش ئەنجام بدەن.”
ڕۆژی سێشەممە 31ی ئاداری 2026 نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە ڕایگەیاند: “له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی و زۆری ڕێژه‌ی هاووڵاتییانی سه‌ردانیكه‌ر بڕیاردرا به ڕێگریكردن له هاتنه ژووره‌وه‌ی هاووڵاتییان.”
ئیدارەی نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ” چوونه ژووره‌وه‌ی سه‌ردانیكه‌ر ته‌نیا له كاتژمێر 6ی ئێواره بۆ 9ی شه‌و ده‌بێت.”
ئیدارەی نەخۆشخانەکە هۆشداریش دەدات و ڕایگەیاند: “ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی سه‌ردانیكه‌ران گومانی دروستكردووه له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان.”