شارەوانی هەولێر 40 هەلی کار ڕادەگەیەنێت

شارەوانی هەولێر ڕاگەیاندراوێکیدا بڵاویکردەوەو دەڵێت: “بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە سازدانی  فیستیڤاڵێکی گەورەو ڕەخساندنی هەلی کارکردن بۆ گەنجانی شاری هەولێر.”

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2026 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: “بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە فێستیڤاڵێکی گەورە لە شاری هەولێر سازدەکەین، هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هەموو ئەو گەنج، کوڕ و کچانەی ئارەزووی کارکردنیان هەیە بە نمایشکردنی بڕاندەکانیان و ئامادەکردنی خواردنی کوردەواری و  کاری دەستی بۆ دەست ڕەنگینان لە سەنتەری شاری هەولێر.”

شارەوانی هەولێر گوتیشی: هەر لەو فێستیڤاڵەدا [40] کۆشک دابین دەکرێت لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هاووڵاتییان دەتوانن بەشداربن لە زیادکردنەکە بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە دەستەبەرکردنی هەلی کار لە مانگی ڕەمەزان کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت لە سەرەتای مانگی ڕەمەزان تاوەکو دوای جەژن.

شارەوانی هەولێر سەبارەت بە بەرواری زیادکردنەکە و مەرجی بەژداربوون ڕایگەیاند: “زیادکردنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە 2026-2-15 ئەنجام دەدرێت و هەموو هاووڵاتییەکیش مافی بەشداریکردنی زیادکردنەکەی هەیە.”

لە کۆتایی ڕاگەیانداراوەکەشدا دەڵێت: بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەشی زیادکردنی ئاشکرا بکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان.

هاوبەشی کردن

جوتیاران دەبێ هەژماری بانکی دروست بکەن 

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگادارییەکی تایبەت بە جوتیاران بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: هەموو جوتیارێکی وەبەرهێنانی گەنم، پێویستە ڕێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی ئەنجامبدات و پڕۆسەی ناونووسین درێژدەکرێتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی...

دابەشکردنی نەوتی هەرزان لە هەولێر دەست پێ دەکات

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ڕایگەیاند: لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین لە سەنتەری شاری هەولێر بە نرخی پاڵپشتکراوی حکومەتە و...

عێراق نرخی غازی ماڵان هەرزان دەکات

بە قسەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت بێت لە وەزارەتی نەوتی عێراق، بەم زووانە نرخی غاز هەرزان دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2026 ڕافد سادق، بەرێوەبەری...

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو تۆمارکرد، بە شێوەیەک نرخی یەک مسقال زێڕی عەیار 21 بە 933 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمڕۆ...

چارەنووسی ‘دۆلاری سپی’ چی لێ بەسەردێت 

لە هەفتەی ڕابردووەوە جیاوازییەکی بەرچاو لە نرخی نێوان 100دۆلاری سپی، شین و 50 دۆلاری لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەدیار کەوتووە و بڕیارە لەمەودوا بۆ هەر دەفتەر دۆلارێک 28%...

نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان گەیشتە 200 هەزار دینار

نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی ماڵان گەیشتووتە 190 هەزار دینار. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2025، نەوتفرۆشێک...

کرێی وانەبێژی مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی زیادکرا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کرێی وانەبێژی ماموستایانی لە دوو هەزارەوە بۆ چوار هەزار دینار زیاد کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەم 2025، وەزارەتی...

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

نرخی یەک مسقال زێڕ عەیار 21 بۆ ئەمڕۆ بە 843 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 2 کانوونی یەکەمی 2025 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی...

دابەشکردنی نەوت دەست پێ دەکاتەوە 

لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ جاری دووەم دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت. ڕۆژی دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025 قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند: چوارشەممە 2025-11-19 بۆ جاری دووەم...

هەواڵی ناوخۆ