موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە عێراق ڕاگەیاند

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، دژی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، داوای خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە خەڵکی عێراق دەکات.

ڕۆژی دووشەممە 30ی ئاداری 2026 موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکی دەستنووسیدا ڕایگەیاند: “داوا لە گەلی عێراق دەکەم، بە هەموو پێکهاتە و لایەنەکانییەوە، شەممەی داهاتوو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی خۆشەویست بۆ شەرمەزارکردنی دەستدرێژییە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا خۆپیشاندان بکەن و داوای ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا بکەن.”

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەی دا باسی لەوەش کردووە، “پێویسته خۆپیشاندان به ئاشتیانە و هێمنانه، بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە هەموو لایەکەوە بەڕێوە بچێت، هەروەها درووشمەکان یەک بن و جگە لە ئاڵای عێراق، هیچ ئاڵایەکی دیکە هەڵ نەکرێت.”

سەبارەت بە کات و شوێنی خۆپیشاندانەکە، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەی نووسیوویەتی: “خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و تاوەکو خۆرئاوابوون بەردەوام دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەی هەمووان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.”