ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند: دوێنێ ، گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی ‘ کمێز’ی سه‌ر به سنه به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ” گه‌نجه‌كه ناوی “موحەممەد سۆهرابزادە”یه و له‌گه‌ڵ دایک و باوكی، به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان له ڕێگە بوون به‌ره‌و سنه، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێكردووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.”
ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، کە ناوبراو دووەمین هاووڵاتی کوردە، كه له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرابێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست داڵ میدیا کەوتوون، ته‌رمی گه‌نجه‌كه له ڕێوشوێنێكی ئه‌منیی تووندا هەر له زێدی خۆیان به خاك سپێردراوه.