لە سنووری ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەدا، 6 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەم قوربانییەکان خزم و کەسی یەکترن.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی لە ناحيەی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات لەسەر کێشەيەکی کۆمەڵايەتی کۆن لە نێوان بنەماڵەيەک کە خاڵ و خوارزای يەکن، شەڕە تەقە ڕوودەدەات، بەم هۆيەوە شەش هاووڵاتی لە هەردوولای شەڕەکە کوژراون.”
پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتیشی: “هەر لە شەڕەکەدا، سێ هاووڵاتی برينداربوون. تيمەکانمان لە پۆليسی پارێزگای هەولێر دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە بڕياری دادوەر لێکۆڵينەوە و ڕێکارە ياساييەکان جێبەجێ دەکرێن و ياسا سەروەر دەبێت.”
لە لایەکی دیکە، کوێستان ئەحمەد، قائیمقایمی قەزای خەبات ڕایگەیاند: “شەڕەکە بەهۆی کێشەییەکی کۆنی کۆمەڵایەتیی بووە، هەردوو بنەماڵە خزمی یەکترن و لە ئێستادا ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.”
داڵ میدیا زانیوویەتی کێشەی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە مێژوویەکی 9 ساڵەی هەیە و هەردوولا خزمی یەکترن.