بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر: بۆتڵی دووەمی غاز بە هاووڵاتییان نادەین

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر، سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی غاز بە ماڵان خستووەتە کار و دەڵێت: ‘بۆتڵی دووەمی غاز بە هاووڵاتییان نادەین، تاوەکو هەموو کەس بۆتڵی یەکەم وەردەگرن.’

ڕۆژی شەممە 28ی ئاداری 2026 سالار موحەممەد، لێپرسراوی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند: “ئاگاداری گشت هاووڵاتییان دەکەینەوە ئەوانەی یەک بۆتڵ غازیان وەرگرتووە بە کارتی ئەلیکترۆنی ناتوانن غازی دووەم وەربگرن تا هەموو هاووڵاتییان بۆتڵی غازی یەکەم وەرنەگرن.”

سالار موحەممەد ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ بوتڵی دووەم لە کاتی بەردەستبوون، خۆمان هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە حکومەت، لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە غاز بە نرخی پاڵپشتیکراو، بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکات و هەر ماڵێک مانگانە دوو بۆتڵ غاز وەردەگرێت.