دۆنالد ترەمپ: گەرووی هورمز بەسەرچوو ئێستا گەرووی ترەمپە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا لە شاری میامی، بە شێوازێکی جیاواز باسی لە کێشەکانی ناوچەکە کرد و گوتی: ‘دەبێت ناوی گەرووی هورمز بگۆڕدرێت بۆ گەرووی ترەمپ.’

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026 دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئێران چیتر شەقاوەکەی ناوچەکە نییە و هێزی لێ بڕاوە.” هەروەها گومانی لە زیندوومانەوەی (موجتەبا خامنەیی) ڕێبەری نوێی ئێران هەبوو گوتی؛ “کەس دەنگی نابیستێت، یان مردووە یان باری تەندروستی زۆر خراپە.”

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کرد، “دوای ڤەنزوێلا و ئێران، ئێستا نۆرەی کوبایە. سوپایەکی زۆر بەهێزمان بنیات ناوە و ئەگەر پێویست بکات دژی حکوومەتی کوبا بەکاری دەهێنین.”

لە کۆتایی قسەکانیشیدا دۆناڵد ترەمپ گوتی: “هاوپەیمانی ‘ناتۆ’ لە کاتی پێویستدا هاوکاری ئەمریکایان نەکرد، ئێمەش ناچار نین بەرگرییان لێ بکەین.”