لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لەکاتی هەڵگرتنەوەیدا لەبەردەم ماڵی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە کەرکووک، پۆلیسێکی کورد گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2026 سەرچاوەکانی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایانگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک لە هەبوونی بۆمبەکە، تیمێک چوون بۆ هەڵگرتنەوەی، بەڵام لەو کاتەدا بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە پۆلیسێک کە کوردە و کاکەییە بە ناوی (م. س) گیانی لەدەستداوە، هەروەها ‘عەلی جەعفەر’، سەرکردەکەی حەشدی شەعبی، پۆلیسێک و کارمەندێکی شارەوانی کە لەو ناوچەیە بووە بریندار بوون.
بریندارەکان ڕەوانەی فریاکەوتن کراون و هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.