لە قوتابخانەکان پشووی ڕۆژانی شەممە نامێنێت

پەروەردەی عێراق، بڕیاریدا پشووی رۆژانی شەممە نەمێنێت، لە پێناو قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەی پشووی ناچاری ڕاگەیێندراوە، تا پڕۆگرامی خوێندن تەواو بکرێت.

ڕۆژی سێشەممە 24ی ئاداری 2026 کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: “لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە هەموو پارێزگاکان دەوامى قوتابخانەکان، ڕادەگیرێت. بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی کەشوهەواوە.

کەریم سەعید ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم پشووە و تەواوکردنی مەنهەجی خوێندن، ڕۆژانی شەممەی داهاتوو دەکرێتە دەوام.”

ئەم بڕیارە دوای هۆشدارییەکانی کەشناسی و بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر ژیانی قوتابیان لە کاتی هاتووچۆدا دراوە و هەموو ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەگرێتەوە.