وەزارەتی بەرگریی قەتەر تێکشکانی هیلیکۆپتەرێکی سەربازیی وڵاتەکەی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی ڕۆتینیدا لە نێو ئاوەکانی کەنداو ڕاگەیاند، لە ئێستاشدا تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بۆ دۆزینەوەی سەرنشینەکان و تیمی فڕۆکەوانی لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان.
ڕۆژی یەکشەممە 22ی ئاداری 2026 وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕایگەیاند: “لە کۆی 7 سەرنشینی هیلیکۆپتەرەکە، تەرمی 6 کەسیان دۆزراوەتەوە و گیانلەدەستدانیان پشتڕاستکراوەتەوە، تیمە پسپۆڕەکان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ دۆزینەوەی دوایین سەرنشینی بێسەروشوێن.”
وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ئاماژەی بەوەش کرد، ” چەندین تیمی تایبەتمەند و شارەزا ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون بۆ گەڕان بەدوای ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانی و سەرنشینەکانی هیلیکۆپتەرەکە.”