وەزیری پەروەردەی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی نێو ناوەندەکانی خوێندنی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەهۆی هێڕشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەکان، تاوەکو ئێستا 370 قوتابی و مامۆستا بوونەتە قوربانی.
ڕۆژی هەینی 13ی ئاداری 2026 عەلی ڕەزا کازمی، وەزیری پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند: “ژمارەی ئەو قوتابی و مامۆستایانەی کە شەهید بوون گەیشتووەتە 210 کەس.”
ڕەزا کازمی گوتیشی: “جگە لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، تاوەکو ئێستا 160 قوتابی و مامۆستای دیکە لە ئەنجامی ڕووداوەکاندا بریندار بوون و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.”
هەر لە یەکەم ڕۆژی جەنگەوە ئەمریکا و ئیسرائیل، هێرشیان بۆ سەر قوتابخانەکانی ئێران دەستپێکرد. بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند: “تەنیا لە قوتابخانەیەک 175 قوتابی کوژران.”