کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەلی کارێک بڵاودەکاتەوە بۆ پاسەوانی و مەرجە دوو ساڵ ئەزموونت هەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی ئەیلولی 2025 کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند؛ هەلی کاری تازەمان هەیە بۆ پۆستی [پاسەوان] لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر. وە پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی نێو ئەو لینکەی کە کونسوڵخانەی ئەمریکا بڵاویکردۆتەوە، کارکردنەکە بە شێوازی فول تایمە، 40 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا، هەروەها مووچەی ئەو کەسەی دەبێت بە پاسەوان بۆ ماوەی ساڵێک زیاتر لە 37 هەزار دۆلار دەبێت، کە مانگانە دەکاتە نزیک سێ هەزار دۆلار.
دەربارەی مەرجەکان، کونسوڵخانەی ئەمریکا کۆمەڵێک مەرجی دەستنیشان کردووە، لە دیارترینەکان؛ بڕوانامەی ئاماددەی (پۆلی 12)، دوو ساڵ ئەزموون لە کەرتی تایبەت یان حکومی کە لە بواری سەربازی یان جێبەجێکردنی یاسا کاری کردبێت، هەروەها پێویستە زمانی کوردی و ئینگلیزی بە (خوێندنەوە، نووسین و قسەکردن) بزانیت.
کونسوڵاخانەی ئەمریکا جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ هەمووانە بەبێ جیاوازی نەتەوە، ئاین، ڕەگەز، ڕەنگ، تەمەن، کەمئەندامی، باری هاوسەرگیری یان ئاڕاستەی سێکسی.
لینکی خۆ تۆمارکردن: https://tinyurl.com/3uwnn4xa