وهزارهتی پێشمهرگه ڕاگهیاندراوێكی لهبارهی هێرشكردنه سهر دوو بارهگای سهر به وهزارهتهكهی له ههولێر و سلێمانی بڵاوكردهوه و ژمارهی قوربانییهكان ئاشكرا دهكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: ” ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی و لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.”
وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: “ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە کاتێکدایە پێشتریش چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردمان بوونەتەوە.”
وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی سەرکۆنەی هێڕشەکانی کرد و ڕایگەیاند: ” داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین، بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپە لەیاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم کردەوانە کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.”