نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 38ـمین ساڵیادی کیمیابارنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “جەخت لە بەرپرسیاريه‌تی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەرانبەر به هەڵەبجە و قوربانییانی دەکەینەوە.”
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی بێتاوانی ئەو کارەساتە دەکەینەوە كه 16ى ئادارى 1988 ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان ئه‌نجامى دا و بۆ هه‌ميشه وه‌ک برينێكى كراوه‌ى نيشتمان ده‌مێنێته‌وه.”
نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەکەیدا گوتیشی: “هەڵەبجە تەنیا هەوڵێکی سڕینەوەی جەستەیی كورد نەبوو، بەڵکو تاوانێكى دژى مرۆڤايه‌تى و هێرشێکی دڕندانەى سەر ئیرادەی گەلێک بوو کە تەنها داوای ژیان و ئازادیی دەکرد. هەڵەبجە وەک گەواهیدەرێکی زیندووی مێژوو لە ویژدانی جیهاندا دەمێنێتەوە، تاكو مرۆڤایەتی وانەی لێ وەربگرێت و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە کۆمەڵکوژییەک بگرێت، له هه‌ر كوێى جيهان بێت.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد، “به‌پێى بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق كه تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى به جينۆسايد ناساند، پێویستە قەرەبووى شایستەی قوربانییان بكاته‌وه، تاكو دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان به‌دى بێت. هه‌روه‌ها له هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێ باش‌ترين خزمه‌ت و چاودێريى پێويست پێشكه‌ش به به‌ركه‌وتووانى ئه‌و تاوانه بكرێت.”
لەسەر جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “ئەرکێکی قورسی نیشتمانی لەسەر شانی هەموومانە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان. لەم دۆخە هەستیارەدا، یەکڕیزی و ته‌بايى تاکە ڕێگەی پاراستنی دەستکەوتەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانە. هه‌مووان قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدانين و باش‌ترين وەفاداری بۆ گيانى پاكيان، کارکردنی پێکەوەییە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان له گه‌ل و خاكى كوردستان.”
نێچیرڤان بارزانی، لە کۆتای پەیامەکەیدا گوتی: “له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ختى و ئاڵنگارييه‌كانيشدا، ئێمه به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانين و دڵنياين دواڕۆژى گه‌لى كوردستان ڕووناكه. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان.”