بەهۆی دووکەڵی زۆپاوە سێ هاوونیشتمانی لە شاری هەولێر گیانیان لە دەستدا و هەرسێکیان ئەندامی یەک خێزانن.
ئەمڕۆ دووشەمە 16ی ئاداری 2026 د.کاروان یاسین نانەکەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاند: ” سێ کەس گیانیان لەدەست داوە، تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادوەری هەولێر گواسترانەوە. کەسێکی دیکەش بەهۆی ڕووداوەکەوە توشی تەنگەنەفەسی بووە و ئێستا لە چاودێری چڕ خەوێنراوە.”
لە لایەکی دیکە، موحەممەد سابیر، خاڵی منداڵەکان گوتی: “لە ماڵی خۆمان بووین، هەواڵیان پێداین گوتیان بووراونەتەوە، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، خوشکەکەم بە هۆش خۆی هاتەوە، زاواکەم و هەردوو کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.”
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست داڵ میدیا کەوتوون، خێزانەکە دانیشتووی گوندی ‘گەزنە’ی شاری هەولێرن، ڕووداوەکە بەهۆی سۆپای غازەوە ڕوویداوە.