فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل دەرمانی دژە خەوتن بەکاردێنن

فڕۆکەوانانی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، دەرمانێک بەکاردەهێنن کە وایان لێدەکات، لە ئەرکی درێژ و بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاسماندا بە وریاییەوە بمێننەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئاداری 2026 هێزیی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: “تیمەکانیان دەرمانی ‘Modafinil’ بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هەمیشە سەرنجیان بەهێز بێت و لە گەشتە درێژەکاندا خەواڵوو نەبن.”

لە لایەکی دیکە، پزیشکێکی ئیسرائیلی دەڵێت: “چەند چرکەیەک خەولێکەوتن ڕەنگە بۆ فڕۆکەوان مەرگ بێت، بێسەرنجیش دەشێت ئامانجەکەی نەپێکێت و خۆی و فڕۆکەکەی لە مەترسیدا بن.”

دەرمانی ‘Modafinil’ لە سەرەتاکانی ساڵی 1970 لە فەرەنسا بۆ چارەسەری تێکچوونەکانی خەو و نەخۆشی خەواڵوویی بەردەوام و تەنانەت وەستانی کاتی هەناسەدان لەکاتی خەودا بەکارهاتووە.