بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستان، کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و هۆشداری لە بارانی بەلێزمە و هەورەبروسکە دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، باران بارین سەرەتا لە ڕۆژئاوای هەرێم بە نمە باران دەست پێدەکات پاشان لە دوای نیوەڕۆدا کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت .”

سەبارەت بە کەشی سبەینێ، کەشناسی هەرێم گوتی: “ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری زیاد دەکات شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە هەندێ جار هەورە بروسکە، وە ئەگەر هەیە تەزرەشی لە گەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا.”

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ 2 بۆ 3 بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە و سبەینێش زیاتر نزم دەبنەوە بەم شێوەیە:

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

پیرمام : 11 پلەی سیلیزی

سۆران : 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی