بەهۆی تێکەڵبوونی دووکەڵی پاڵاوگەکان لەگەڵ هەورەکان، بارانی ڕەش بەسەر شاری تاران دەبارێت و هەناسەدان لە شارەکەدا قورس بووە.
ڕۆژی دووشەممە 9ی ئاداری 2026 د. عەلیڕەزا رەئیسی، بریکاری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: “کەشوهەوای ئێستای تاران هی ئەوەیە کە ببێتە هۆی کێشەکانی هەناسەدان، نەخۆشییەکانی پێست و چاو.”
لە لایەکی دیکە وەزارەتی تەندروستی تاران بە هاووڵاتییان دەڵێت: “تاوەکو پێتان دەکرێت، نەیەنە دەرەوە و پەنجەرەی ماڵەکانتان دابخەن. تەنانەت هەواکێشی ماڵەکانیشتان بەکارنەهێنن.”
بۆردمانە چڕەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پاڵاوگە و کۆگاکانی سووتەمەنی، ژینگەی تارانی پایتەخت و دەوروبەری پیس کردووە و دووکەڵی ژەهراوی ئاسمانی شارەکەی بە تەواویی داپۆشیووە.