لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای بلەخ 20 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 320 کەسی دیکەش برینداربوون.
بوومەلەرزەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو بە گوڕی 6.3 پلەی ڕێختەر لە نزیک شاری مەزار شەریف، پایتەختی پارێزگای بەلخ ڕوویداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی تاڵیبان، تاوەکو ئێستا 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 320 کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات بە هۆکاری ئەم بوومەلەرزەیە بەشێکی مزگەوتە شینەکە، کە کۆشکی پیرۆزی پارێزگاکەیە و ڕووخاوە. لەلایەکی دیکەشەوە فرانس پرێس بڵاوکردۆتەوە، بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی مەزار شەریف لە ترسی ڕوودانی بوومەلەرزەی دیکە ماڵەکانیان جێهێشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە مانگی نۆی ئەم ساڵ بوومەلەرزەیەکی دیکە لە ئەفغانستان ڕوویدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدانی دوو هەزار و دووسەد کەسی لێکەوتەوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.