قسەکانی ترەمپ گۆرانکاری گەورەی بەسەر نرخی نەوت دا هێنا

ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی باسکردنی جەنگی ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لەگەڵ قسەکانی گۆڕانکاری و بەرزی و نزمی لە نرخی نەوت دروست دەبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “توانای سەربازیی تاران بەتەواوی خاپوور کراوە و تەنیا تەسلیمبوون لەبەردەم سەرکردەکانی ئەو وڵاتەدا ماوەتەوە. نازانم کەی هاوار دەکەن و دەڵێن تەسلیم بووین.”

ئەوەی زۆر جێگەی سەرنج بوو، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ترەمپ، لەگەڵ هەر قسەیەکی کە دەیکرد بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە لە نرخی نەوت ڕوویدەدا. بەشێوەیەک؛ هەر لە دەستپێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا نرخی بەرمیلێک نەوت لە 100 دۆلارەوە دابەزی بۆ 87 دۆلار.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، “جەنگەکە بە زوویی کۆتایی دێت و بە کۆتاییهاتنی جیهانێکی سەلامەتمان دەبێت”.