لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی یەک مسقال زێری عەیار 21 بە ملیۆنێک و 109 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026 لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی ئۆنسەیەک زێر بە پێنج هەزار و 102 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. کە لە هەفتەی ڕابردووش نرخەکەی زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیبوو.
دابەزینی نرخی زێڕ دوای ئەوە هات بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران، نرخی دۆلار و نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە. ئەمەش ترسی زیادبوونی هەڵاوسانی دروستکردووە.
لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای زێر بەم شێوەیە:
نرخی زێری عەیار 18 بە 950 هەزار دینارە
نرخی زێری عەیار 21 بە ملیۆنێک و 109 هەزار دینارە
نرخی زێری عەیار 22 بە ملیۆنێک و 162 هەزار دینارە
نرخی زێری عەیار 24 بە ملیۆنێک و 267 هەزار دینارە