بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاووڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە مۆبایلەکانیان لە بازاڕ لێدزراوە، لە پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و ڕێکخستنی پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە، پاش لێکۆڵینەوە، چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبار و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی ناوبازاڕ، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکرێت، بەناوی (ف، ح، ج) لەدایکبووی ساڵی 1987.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا، ژمارەیەک مۆبایلی لە گیرفانی هاووڵاتییاندا دزیبوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 446، لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.