شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند؛ گۆڕانکاریی گەورە لە کەشوهەوای ناوچەکە ڕوودەدات و شەپۆڵەکانی دابارین بەچڕی ڕوودەکەنەوە ناوچەکانمان.
ڕۆژی شەممە 7ی ئاداری 2026 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: “ڕۆژانی جەژن لە هەرێمی کورستان کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت، هەروەها تەڕ و و باراناوی دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە کەش سەقامگیردەبێت، بەڵام ڕەشەبا لە ئارادایە.”
شاڵاو هیدایەت گوتیشی: “لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، گۆڕانکاریی گەورە لە کەشوهەوای ناوچەکانمان ڕوودەدات، شەپۆڵەکانی دابارین بەچڕی ڕوودەکەنەوە ناوچەکانمان، بەتەواوی کۆتایی بە کەشی وشکی کەم بارانی دێت، کە لەسەر ناوچە جیاوازەکان باڵادەستە.”
دوێنی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کە شەپۆڵێکی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.