ئەمڕۆ کەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستان، کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ “بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان باران و بەفربارین دەبێت.”
ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026 کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمە باران و بەفر بارین دەست پێدەکات لە دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.”
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد، لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەبێت هەروەها لەسەرجەم ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت .
سەبارەت بە سبەی یەکشەممە کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: “ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی ڕۆژدا، باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەروەها لەسەرجەم ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت. لە درەنگانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی پێدێت.”
سبەی یەکشەممە پلەکانی گەرما 3 تاوەکو 5 پلە نزم دەبنەوە بەم شێوەیە:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی