سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر تەرمی سێ کرێکاری بەنگلادیشی دۆزرانەوە. کە لەنێویان باوکێک و کوڕێک هەن، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژەهراوی بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی سێ تەرم لەنێو باڵەخانەیەکی شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، کە لەنێو تەرمەکان باوک و کورێک هەن، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی ورد بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانیان بەردەوامە.”
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە خواردن هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکەوە بووە و بەوهۆیەوە کرێکارەکان ژەهراوی بوون و گیانیان لەدەستداوە.