هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی بەتەواوی وەستا. بەهۆی مەترسی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران کۆمپانیاکانی نەوت کارەکانیان ڕاگرتووە.
ڕۆژی سێشەممە 3ی ئاداری 2026 کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند: “بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، ناتوانن کارەکانیان بەردەوامی پێبدەن و تاوەکو هێوربوونەوەی دۆخەکە کارەکانیان ڕادەگرن.”
لەلایەکی دیکە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 7 دۆلار بەرزبووەوە و بە 85.06 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، کە ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە تەممووزی ساڵی 2024ـەوە.
تەنها هەرێمی کوردستان نییە لە کەرتەکانی نەوت و غاز تووشی کێشە بووە، سەرجەم وڵاتانی کەنداوی عەرەبی هەمان کێشەیان بۆ دروست بووە.