بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان کەمبووەوە، له شاری هه‌ولێر ئه‌نجوومه‌نی موەلیدەکان ڕاگەیاندراوێک له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی موەلیدەی گه‌ڕه‌كه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و داوا له خاوه‌ن موەلیدەکان ده‌كات موەلیدەکانیان هه‌ڵبكه‌ن.
ڕۆژی دووشەممە 2ی ئاداری 2026 خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند: “لە ئەمڕۆ بەدواوە هەر خاوەن موەلیدەیەک لەگەڵ ماڵەکانی سنووری موەلیدەی خۆی قسەی بکات و تەنسیق بکەن لەسەر داواکاری ماڵەکان موەلیدەیان بۆ پێ بکەن و سەری مانگ پارەی خۆیان لە ماڵەکان وەر بگرن”.
خۆران خۆرانی گوتیشی: “بۆ هەر ئەمپێرێک 5 هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرین، لە بەرانبەردا نزیکەی 50 کاتژمێر کارەبا دابیندەکەین”.
به‌هۆی وه‌ستانی ناردنی غاز له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له‌لایه‌ن كۆمپانیای دانا گاز، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌مه‌ش ماوه‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان كه‌مبووه‌ته‌وه.