شەمەندەفەرێک خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاو 32 کەسی کردە قوربانی

بەهۆی ڕووداوی پێكدادانی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە بەنگلادیش، 12 كەس گیانیان لە دەستدا و 20 كەسی دیكەش برینداربوون.

ڕۆژی یەکشەممە 22ی ئاداری 2026 لە ‘داكا’ی پایتەختی بەنگلادیش، بارهەڵگرێک ویستوویەتی لەسەر هێڵی ئاسنین بپەڕێتەوە، لەو كاتەش شەمەندەفەرێك بەخێرایی هاتووە و خۆی پێدا كێشاوە. شەمەندەفەرەكە دوای ئەوەی خۆی بە بارهەڵگرەكەدا كێشاوە، بەهۆی خێراییەكەیەوە سەدان مەتر بارهەڵگرەكەی لەگەڵ خۆیدا بردووە ئینجا وەستاوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەكە، 12 كەس گیانیان لەدەستداوە كە پێكهاتوون لە سەرنشینانی بارهەڵگرەكە و بەشێک لەو كەسانەی لە دەوروبەری هێڵی ئاسنینەكە بوون، هەروەها 20 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ڕووداوەكانی هاتووچۆی شەمەندەفەر لە بەنگلادیش بەردەوام ڕوودەدەن بەهۆی پابەندنەبوون بە هۆیەكانی سەلامەتی و نەبوونی سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێویست لە نزیک هێلەكانی شەمەندەفەر.